بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغدادئەلیەوم, رەسووڵ رازی نوێنەری پێشووی پارلەمانی عێراق سەبارەت بە یەکەمین دانیشتنی پارلەمانی نوێ کە بڕیارە ۱۹ی ژانویە بەرێوە بچێت, هەندێ باس و بابەتی دەربڕی.
ئەو وتیشی: شاندی هاوئاهەنگی شێعەکان توانیویە دەنگی پارت و رەوتە سیاسیە جۆربەجۆرەکان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە وەربگرێت. ئەم شاندە لە یەکەمین دانیشتنی پارلەمانی نوێ دەتوانێ زیاتر لە ۱٦۵ کورسی بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
ناوبراو راشیگەیاند: دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەبێ بە پێی رێککەوتن پێک بێت و ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە شاندی هاوئاهەنگی شێعە دەبێ لە رێگای وتووێژ لە گەڵ لایەنە سەرکەوتووەکانی دیکە, دەوڵەت پێک بێنێت.
پێشتر شاندی هاوئاهەنگی شێعەکان لە گەڵ موقتەدا سەدر لە نەجەف دیداری کردبوو. هادی عامری رێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق لەم بارەوە وتی: دیدار لە گەڵ موقتەدا سەدر ئەرێنی بوو. ئەم دیدارە بە پێی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی دەسەڵاتدار بەڕێوە چوو.
ئەمە لە حاڵێک دایە ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق وتی: ئەو کەسانەی باسی دژایەتی نێوان مالکی و سەدر دەکەن, بەدوای تێکشکانی یەکگرتوویی ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی و بەیتی شێعەن.
ئەم ئەندامەی دەوڵەتی یاسا روونی کردەوە: لە دیداری ئەمڕۆی سەرۆکانی شاندی هاوئاهەنگی شێعە لە گەڵ موقتەدا سەدر, نەخشە رێگای پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق دەنەخشێنن.
رۆژی پێشوو حەیدەر ئەللامی ئەندامی شاندی هاواهەنگی شێعەکانی عێراق کاردانەوەی بە پەسندکردنی ئاکامی هەڵبژاردنی پارلەمان نیشان دا.
Publish Date: ٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٦:٥٨
نوێنەرێکی پێشووی پارلەمانی عێراق وتی: شاندی هاوئاهەنگی شێعە دەتوانێ فراکسیۆنی زۆرینە لە پارلەمان پێک بێنێت.