بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز, یەحیا رەسووڵ تەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتەهایەکی سەبارەت بە درێژەی بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی راگەیاند.
ئەو وتی: هیچ هێزێکی سەربازی پێوەندیدار بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئێستا لە عێراق نین. ئەو هێزە بیانیانەی ئێستا لە عێراقن ئەرکی ڕاوێژکاری لە بواری سەربازییان هەیە.
شیاوی ئاماژەیە بەرپرسە ئەمریکییەکان بە مەبەستی جێبەجێ نەکردنی یاسای پەسندکراوی پارلەمان لە سەر چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق, بابەتی گۆڕانی راسپاردەی هێزەکانیان وروژاند.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە کارناسانی کاروباری ئاسایشی عێراق پێیان وایە گۆڕانی راسپاردەی ئەو هێزانە, گۆڕانێک لە نایاسایی بوونی درێژەدان بە مانەوەیان لە عێراق پێک ناهێنێت.
هەر لەم بارەوە کازم ئەلحاج کارناسی کاروباری ئاسایشی عێراق روونی کردەوە: ئەمریکا هۆکاری سەرەکی نائارامی لە عێراقە. مەبەستی سەرەکی بەرپرسە ئەمریکییەکان ئەوەیە ئاڵۆزی لە دۆخی عێراقدا پێک بێنن و لەو ئاڵۆزییە بۆ مانەوەیان لە عێراق کەڵک وەربگرن.
Publish Date: ٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٢:٢٦
سەرەڕای دژایەتی خەڵک و بەرخۆدانی عێراق لە گەڵ درێژەی بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق, وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند کە راسپاردەی ئەمریکییەکان لە عێراق راوێژکارانەیە نەک سەربازی.