باڵوێزی ئێران لە عێراق لە رێوڕەسمی ڕێزگرتن لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتندا وتی: شەهید سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندس تیرۆریزمیان لە ریشە دەرهێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز, رێوڕەسمی رێزنان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید سولەیمانی و شەهید موهەندس ئەمڕۆ پێنشەمە لە مەکۆی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە ئیرەج مەسجیدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەم رێوڕەسمەدا وتی: شەهید سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندس تیرۆریزمیان لە وڵاتە ئیسلامییەکان و بە تایبەت عێراق ریشەکەن دەکەن.
ئەو وتیشی: بەرخۆدانی ئیسلامی بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان سولەیمانی و موهەندس پتەوتر بووە و بە دەسەڵاتی زۆرترەوە لە گۆڕەپاندا ئامادە بوون.
مەسجیدی راشیگەیاند: هیچ شتێک ناتوانێ خەساری شەهید بوونی ئەو فەرماندانە قەرەبوو ناکاتەوە و چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق کەمترین کارێکە دەبێ لە هەمبەری ئەم کردەوە پیسەدا بکرێت.