دانوستانکاری باڵای ئێران وتی: لە بواری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان هەندێ وتووێژ لە نێوان دوو لایەندا چۆتە پێشەوە و دانوستانەکان ئەم ڕۆژانە پێشکەوتنی باشیان بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکان وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا داکۆکیمان لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بووە بۆیە وتووێژی ئێران لە گەڵ لایەنی بەرانبەر درێژەی خایاند.

ئەو وتیشی: لە بواری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان هەندێ وتووێژ لە نێوان دوو لایەندا ڕووی دا و دانوستانەکان ئەم ڕۆژانە پێشکەوتنی باشیان بووە.

ناوبراو هەروەها ڕوونی کردەوە: پێشکەوتنی باشمان لە دانوستانەکاندا بووە و هیوادارین پاش ڕۆژە پشووەکان بە بۆنەی سەری ساڵی زایینی، ئەم بابەتە بە شێوەیەکی جیدیتر شوێنگیری بکرێت.