وتەبێژی گەردوونی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند: مانگیلەبەری سیمۆرغ سێ وەجبەی لێکۆڵینەوەیی بە سەرکەوتنەوە ناردە گەردوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحمەد حسێنی وتەبێژی گەردوونی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: دوای دەستخستنی توانای خۆجەیی گەردوونی و پێکهێنانی توانای سەتەلایتی بچووک بە مانگیلەبەری سەفیر و قاسد، گەشەی هاوێژەر بە توانای زیاتر لەبەرچاو بگیردرێت و لە هەمان پێوەندیدا داڕشتن و گەشەی بنکەی گەردوونی ئیمام خومەینی و مانگیلەبەری سیمۆرغ لە بەرنامەی پیشەی گەردوونی وڵاتدایە.

ناوبراو سەبارەت بە کردەوەی ماهوارەبەری سیمۆڕغ، زیادی کرد: لە ئەو هاویشتنە کردەوەی بەشەکانی بنکەی گەردوونی و کردنەوەی قۆناغەکانی مانگیلەبەر بە باشی بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا ئامانجی لێکۆڵینەوەیی مەبەست هاتە دی.

وتەبێژی گەردوونی وەزارەتی بەرگری جەختی کرد: لە ئەو راسپاردە لێکۆڵینەوەییە گەردوونییە، بۆ یەکەم جار سێ وەجبەی لێکۆڵینەوەیی بە شێوەی هاوکات بە بەرزایی 470 کیلۆمەتری و بە خێرایی 7350 مەتر لە چرکە هواێژرا و هاتە دی.