یانەی پاراکێشهەڵگری پارێزگای کوردستان بە وەدەست هێنانی پێنج نیشانی زێڕ و 2 زیو لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی گیانبازانی ئێران پلەی یەکەمی تیمی ئەو کێبڕکێیانەیان وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوتەمین خولی کێبڕکێیەکانی کێشهەلگری پاڵەوانێتی گیانبازانی ئێران بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سەردار سولەیمانی بە ئامادەبوونی 23 یانە لە سەرتاسەری ئێرانەوە لە ڕۆژانی 5 بۆ 9 ی بەفرانبار بە میوانداری شاری ڕامسەر لە پارێزگای مازەندەران بەڕێوە چوو.

یانەی کێشهەڵگری گیانبازانی پارێزگای کوردستان بە وەدەست هێنانی 5 میدالیای زێڕ و 2 زیو بوونە پاڵەوانی بەشی گرووپی ئەو کێبڕکێیانە.

شیاوی باسە ڕاهێنەری یانەی پارێزگای کوردستان لە ئەو خەلە لە کێبڕکێیەکان لە ئەستۆی سەید حەمید پیر زەهیری بوو و ئیسماعیل وەرمەزیاریش وەکوو سەرپەرشت هاوڕێی کێشهەڵگرەکانی کوردستان ئامادە بوو.