بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی عێراق لە ئەمساڵی زایینیدا لە عێراق 100 تیرۆریستی داعشی کوژراون و زیاتر لە 250 کەسی دیکەش دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەباح نعمان وتەبێژی ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی عێراق ڕۆژی سێشەممە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە دژی پاشماوەکانی داعشی ڕاگەیاند.

ئەو بەرپرسە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری بەغدا ئەلیەوم ڕایگەیاند کە لە ئەمساڵی زایینیدا زیاتر لە 300 ئۆپراسیۆن لەلایەن دەسزگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی عێراقەوە ئەنجام دراوە کە تێیدا جگە لە تێکشکاندنی حەشارگەکانی داعش، 100 تیرۆریستی داعش کوژراون و زیاتر لە 250 کەسی دیکەش دەستگیر کراون.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەو ئۆپراسیۆنە یارمەتییەی زۆری تۆکمە کردنەوەی دۆخی ئەمنیەتی و گەمارۆی پاشماوەکانی داعش و شکستی ئەو تیرۆریستانەی داوە کە دەیانەویست لە شارەکان ئۆپراسیۆن بەڕێوە ببەن.