بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد خۆشناو ڕۆژی سێشەممە لە سەفەر بۆ مەهاباد لە دیدار لەگەل فەرمانداری ئەو شارە، وتی: هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران لە هەموو بەشەکانی ئابووری، فەرهەنگی و بازرگانی پێوەندی زۆر و نزیکی هەیە و هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە ئەو ڕەوتە زیاتر لە ڕابردوو گەشە بکات.
ناوبراو کە لەگەڵ شاندێک لە ئیدارەی پارێزگای هەولێرەوە سەفەری ئازەربایجانی ڕۆژاوای کردووە، زیادی کرد: لە ئەم سەفەرەدا ڕێککەوتنێک لە 14 بەنددا لە نێوان هەرێم و ئەو پارێزگا بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی گەشەی ئاڵوگۆڕییە سنووریەکان واژۆ کرا.
پارێزگاری هەولێر زیادی کرد: سنووری تەمرچین و حاجی ئۆمەران دەفرایەتی باشیان بۆ بەرز کردنەوەی ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەکان لە نێوان هەولێر و ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەیە کە لە ئەو سەفەرەدا ئامانجی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەی هاتوچۆ لە ڕێگای ئەو سنوورەوە لێک درایەوە و لەسەر ڕەوتی ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەکان جەخت کرا.