وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانەکانی ئێم لە ڤیەنا لە ڕێگایەکی باشدایە و ئەگەر جیدی بوون لە پاڵ نیازپاکی لەلایەنەکانی بەرانبەر ببینرێت، گەییشتن بە ڕێککەوتنێک لە داهاتوو پێش بینی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوە لە شرۆڤەی دوایین ڕەوتی وردەکارییەکانی دانواستانەکانی ئێران لە ڤیەنا وتی: دانوستانەکانی ئێمە لە ڕێگایەکی باشدایە. گرینگ ئەوەیە کە ئێمە دەقێکی هاوبەش و یەکدەنگمان لە بەردەستدایە و شاندی دانوستانکاری ئێران لەسەر ئەو دەقە زوومی کردووە و لایەنە بەرانبەرەکانیش لەسەر پرسە کێشەلەسەرەکان، کۆبەندی پێویست لە دوو خولی پێشووی دانوستانەکانی دەوڵەتی نوێ ئەنجام دراوە. ئێمە سەرقاڵی ڕێککەوتن لەسەر خاڵە کێشەلەسەرەکانین و لە ئەو بارەوە لەگەڵ 1+4 گفتوگۆ دەکرێت.

وەزیری دەرەوە وتیشی: یەکێتی ئەورووپا و مۆرا، نوێنەری یەکێتی ئەورووپاش چالاکانە هەوڵ دەدەن کە درێژە بدەنە ڕۆڵی هاوهئاهەنگ کەری خۆیان، لە ئەو پێوەندیەدا ئێمە پێمان وایە کە لایەنە بەرانبەرەکان ئەگەر بە نیازپاکیەوە دانوستانەکان درێژە بدەن، دەستخستنی ڕێککەوتنی باش بۆ هەموو لایەنەکان دەکرێت و دەتوانین بگەینە ئەو ئامانجە.