بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوڕێکاری لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە نمانەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو، وتی: ئەو تیرۆرە لەلایەن ئەمریکاوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا ئەنجام درا.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیی هاوپەیوەند بە ئەو تیرۆرە هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئێمە لە گفتوگۆکانی ڤیەنا روانینمان بەردەوام بەرەو پێش بووە.
خەتیب زادە وتیش: قسەی ئێمە بە لایەنەکانی دیکە ئەوەیە کە بە ڕوانینی ڕێککەوتن بێنە ڤیەنا؛ سێ وڵاتی ئەورووپی زیاتر لە ڕابردوو دەزانن کە چاوەڕوانی لە ئەوان ئەوەیە، کۆتایی بهێنن بە نەنواندنی کردەوە.