بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران لە ڤیەنا وتی: لە ئەمڕۆوە خولی نوێی دانوستانەکانمان لە ڤیەنا دەست پێدەکات. لە ئەو بابەتانە کە بڕیارە لەسەر باس بکرێت، پرسی دەستەبەر کردن و تاقی کردنەوەیە.
ناوبراو درێژەی دا: پێم وابێت ئەمڕۆ ئێمە بەڵگەیەکی هاوبەش و قبوول کراومان لەسەر مێزی دانوستانەکان هەیە و ئێمە ئەوانە بە ناوی بەڵگەی 1 ی دیسەمبەر و 15 ی دیسەمبەر دەناسین کە هەم لە پرسی ناڤۆکی و هەم لە پرسی گەمارۆکانە، واتا بەڵگەی جوونی 2021مان وەلا ناوە و بەڵگەیەکی نوێ و هاوبەشمان دەستخستووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە ئەمڕۆوە دانوستانەکانی ئێمە لەسەر ئەو بەڵگە هاوبەشە دەستپێدەکات و لە ئەو بابەتانەی کە باسی لەسەر دەکرێت، پرسی مسۆگەر کردن و تاقی کردنەوەیە.
ناوبراو درێژەی دا: بۆ ئێمە گرینگترین پرس ئەوەیە کە ئەبێ بگەینە ئەو شوێنە کە سەرەتا بتوانین بە ئاسانی نەوتەکەمان بە بێ هیچ لەمپەرێک بفۆشین و پارەکەشی بە شێوەی دراو بێتە ناو بانکەکانی ئێران و هەم بتوانین لە هەموو ئەو قازانجە ئابووریانە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێش بینی کراوە، کەڵکوەربگرین.