سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: بە پێی هەواڵەکان، دادگای فێدێراڵ سبەینێ ئاکامی هەڵبژاردنەکان پەسند دەکات. ئاکامی هەڵبژاردنەکان بەتاڵە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق رایگەیاند: دادگای فێدێراڵ گوشاری بیانییەکانی لە سەرە.

ئەو وتیشی: بە پێی هەواڵەکان، دادگای فێدێراڵ سبەینێ ئاکامی هەڵبژاردنەکان پەسند دەکات. ئاکامی هەڵبژاردنەکان بەتاڵە.

خەزعەلی ڕایگەیاند: باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ٢٥ی ئەم مانگەی وەکوو ڕۆژی پەسند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیاندووە. راپۆرتی کۆمپانیای ئاڵمانی درۆی کۆمیساریا و نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاست دەکاتەوە.