بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نورشان حەسەن لە کاردانەوە بە داخرانی دەروازەی سنووری سمالکا لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی خزمەت بە دوژمنان زانی و وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەت بە دوژمنان دەکات و بەم کارە هەروەها خزمەت بە مەبەستەکانی حکوومەتی تورکیا دەکات. ئەمە چوارەمین جارە پارتی سنووری سمالکا دادەخات.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: داخرانی دەروازە سنوورییەکان لە لایەن پارتییەوە دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنگرانی کوردستانی سووریا زیاتر هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی کە ڕێگایەکی نوێ لە نێوان عێراق و کوردستانی سووریا بکەنەوە.