بە پێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لە دیدار لە گەڵ مەهدی شووشتەری سەرکۆنسوولی ئێران لە سلێمانی وێڕای ئاماژە بە سەرنجی تایبەتی دەوڵەت بە کوردستان، وتی: کوردستان سەرەڕای دەفرایەتی و توانای زۆر، لە باری ئابوورییەوە دۆخێکی باشی نییە بەڵام باشتر بوونی دۆخی سنوورەکان دەتوانێ لە گەشەی ئابووری پارێزگا و ڕاکێشانی سەرمایەدانەران کاریگەر بێت.
ئەو وتیشی: ڕێگای دەستڕاگەیشتنی بانە بە سنووری سەیرانبەند باش نییە و هیوادارین لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگا پارەی پێویست بۆ باشتر کردنی ئەم ڕێگا تەرخان بکرێت.
پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٨٨لەسەدی زەوینە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەیمییە، ڕاشیگەیاند: بەرزکردنەوەی ئاستی بایەخ و برژەوەندی کشتوکاڵ لە کوردستان وەکوو دەفرایەتییەکی گرینگ لە دیکەی کارە پێویستەکان بۆ گەشەی پارێزگایە.