Publish Date: ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٢:٣٧

ڕوستەم قاسمی، وەزیری ڕێگاوبانی ئێران، شەوی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی وەفدێکی پسپۆڕ گەییشتە بەغدای پایتەخی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، ڕوستەم قاسمی ، وەزیری ڕێگاوبانی ئێران، لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو گەییشتە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی فرات نیوز لە زاری بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، تالب بایس، جێگری تەکنیکی وەزیری گواستنەوەی عێراق و ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا، لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازیان لە قاسمی کرد.

ئەو بەیاننامە زیادی کردووە کە لە دیداری بەرپرسانی گواستنەوەی عێراق لەوانە سەرۆکی کۆمپانیای ڕێگای ئاسنی و بەرپرسی گشتی ئیدارەی بەرنامەڕێزی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕێگاکانی هاوکاری نێوان دوو وڵات لە بەشە جیاوازەکان و لەوانە لە بەشی ڕەیلی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان تاوتوێ کرا.

جێگری تەکنیکی وەزیری گواستنەوەی عێراقیش جەختی کرد کە ئەو سەفەرە بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران و بەکارهێنانی ئەزموون و ئیمکانتانی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیای ئێران لە هەموو بەشەکانی گواستنەوەی ئەنجام دراوە.

ناوبراو وتی کە عێراق ئامادەی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لەگەڵ ئێران لە ئەو بوارەداین.