ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی پێشووی عێراق ئەنجامی سێ هەوڵ بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زەرووری وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەیووب ڕەبێعی لە ئەو بارەوە وتی: ناوچە کێشە لەسەرەکان نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەتایبەی لە پارێزگای دیالە و شارەکانی جەلەولا و گەرمیان لەم دواییەد هەوڵی دژە ئەمنیەتی زۆری بە خۆیەوە بینی کە لە تێیدا ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە کوژراون.

ڕەبێعی زیادی کرد: بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی داعش لە ناوچە کێشەلەسرەکان ئەبێ سێ هەوڵ بدرێت: 1_ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی هەواڵگری بە شێوەی ڕاستەقینە.2_ چالاک کردنەوەی ژوورە هەماهەنگییەکانی هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدراڵ و هێزەکانی پێشمەرگە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم. 3_ هەوڵ بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش.

ناوبراو وتیشی: داعش، دوژمنی هەموو لایەکە و ئەبێ بە بەکارهێنانی هاوکاری ئەمنیەتی و هەواڵگری ڕاستەقینە، لە هەوڵەی دژە ئەمنیەتی و هێرشەکانی دژی هەموو لایەک ڕێگری بکرێت.