سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە چالاکی ناڤۆکی ئەو وڵاتە بە پێی یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییە، ڕایگەیاند کە نامانەوێت پیتاندنی زیاتر لە 60 لەسەد ئەنجام بدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە چالاکی ناڤۆکی ئەو وڵاتە بە پێی یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییە، ڕایگەیاند کە نامانەوێت پیتاندنی زیاتر لە 60 لەسەد ئەنجام بدەین.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەوپرسیارە کە ئەگەر لایەنەکان نەتوانن بگەنەوە ڕێککەوتنی 2015، ئایا ئێران ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی دەباتە سەرتر لە 60 لەسەد، وتی: نا.

ئیسلامی لە درێژەدا جەختی کرد: ئامانج لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر کردنی پێداویستییەکانی وڵات لە بواری بەرهەمهێنانی پیشەیی و هەروەها چآرەسەری پێداویستی بەکارهێنەرانی ناوخۆیی لە بواری هەندێک کاڵای تایبەتە.

ناوبراو زیادی کرد: هەموو چالاکییە ناڤۆکیەکانی ئێران بە پێێ ڕێککەوتنەکان، ئەساسنامە و یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەنجام دەدرێت.