بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتی: بریتانیاییەکان باشتر لە هەر لایەنێکی دەزانن کە بەرنامەی مووشەکی ئێران پێوەندییەکی بە بڕیارنامەی 2231 ەوە نییە. ئێران بۆ بەرنامەی بەرگری خۆی نە لە کەسێک ئیزن وەردەگرێت و نە لە سەریشی دانوستان دەکات.
شیاوی باسە: وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا چەند کاتژمێر پێش ئێستا لە کاردانەوە بە مانۆڕی پێغەمبەری گەورە 17، ڕایگەیاندبوو ئێمە بەکارهێنانی ئێران لە مووشەکی بالستیک بۆ هاویشتنی تاقی کردنەوەیی ئیدانە دەکەین. داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ هەوڵەکانی ڕابگرێت.