وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێزە سەروو ناوچەییەکان مافی دەستێوەردان لە پرسە ناوچەییەکانیان نییە و وڵاتانی ناوچەکە، خۆیان دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیداری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک کۆماری ئازەربایجان پەرەپێدانی پێوەندییەکانی دوو وڵات و گۆڕانکارییە ناوچەییان لێک درایەوە.

لە ئەو دیدارەدا کە دوانیوەڕۆی دوێنێ ئەنجام درا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر بڕیار و ئیرادەی بەرپرسانی باڵای دوو وڵاتەکە لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییە دوولایەنەکانی ئێران و ئازەربایجان جەختی کرد و وتی: پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە چووەتە وەرزێکی نوێیەوە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنیی بۆ دوو وڵاتەکە هەیە. ئێمە ئامادەی یەکلا کردنەوەی سەرجەم پڕۆکە پێشوو و بنەڕەتییە نوێیەکانی نێوان دوو وڵاتەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی ئێران لە ڕیزی پێکهاتەی ناسراو بە 3+3، ئەو جۆرە هاوکاریانەی لە بەرژەوەندی پتەو کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە وەسف کرد و جەختی کرد: هێزە سەروو ناوچەییەکان مافی دەستێوەردان لە پرسە ناوچەییەکانیان نییە و وڵاتانی ناوچەکە، بۆ خۆیان دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.