وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ لە ئەوەی کە لایەنی سعوودی لە بابەتی گواستنەوەی شەهید ئیرلوو بڕیاری دا، وتی: ناڕەزایەتی خۆمان لە رێگای کۆنوانسیۆنە نێودەڵەتییەکانەوە بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی دوێنێ ڕایگەیاند: هەمیشە هێرشی سەربازی و دەستدرێژی بۆ سەر یەمەنمان بە توندی ئیدانە کردووە. پێمان وایە یەمەن ڕێگاچارەی سیاسی هەیە و بەس و هەموو یەمەنییەکانیش ئەبێ نیسبەت بە داهاتووی ولاتەکەیان بەشدار بن و بڕیار بدەن.

ناوبراو درێژەی دا: چەند ڕۆژ شوێنگیری ئەوە بووین تا مۆڵەتێک لە رێگای وڵاتێکی سێهەمەوە وەربگرین تا فڕۆکەیەک لە ئێران یان وڵاتێکی ترەوە بنێرین و ناوبراو بۆ نەخۆشخانەیەکی باش لە ئێران بگوازینەوە، بەڵام بەداخەوە لایەنی سعوودی لە ئە وبابەتە زۆر درەنگ بڕیاری دا و هەندێک لە دەزگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی سعوودی پرسەکەیان دواخست.

وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: ناڕەزایەتی خۆمان لە ڕێگای کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانەوە بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێنین.