سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ئاشكرایده‌كات، یه‌ختێكى په‌نابه‌ران كه‌ زۆربه‌یان كوردن له‌نزیك دورگه‌ى كریتى یۆنان تێكشكاوه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵە له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه‌، "شه‌وى ڕابردوو لەنێوان کاتژمێر 8:30 خولەک بۆ 9:00، یەختێکی دیکەی کۆچبەران کە زۆربەی سەرنشینەکانی کوردن لەنزیک دورگەی کریتی یۆنان تێکشکاوە".

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لەهەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "ئه‌و یەخته‌ لەتورکیاوە بەرەو دورگەی کریت له‌یۆنان بەڕێگه‌وه‌ بوه‌، 70 سەرنشینی هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ زۆربه‌یان کوردی هەرێمی کوردستانن".