بەرپرسانی عێراقی ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە هێزە ڕەزمییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بنکەی ئاسمانی حەریر لە پارێزگای هەولێریان بەتواوەتی چۆڵ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا، بەرپرسانی عێراقی ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە هێزە ڕەزمییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بنکەی ئاسمانی حەریر لە پارێزگای هەولێریان چۆڵ کردووە.

ئەو هەواڵە لەلایەن هەواڵدەری فەرمی عێراق (واع)ەوە لە زمانی سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێرق ڕاگەیێندراوە.

خەفاجی جەختی کرد: لە ئەو بنکە ئێشتا هیچ هێزێکی ڕەزمی پێوەندیدار بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوونی نییە. ناوبراو وتیشی کە چوونە دەرەوەی هێزەکان لە عێراق بە بێ کێشە بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو هێزانە چوونە دەرەوەی خۆیان لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی تەواو دەکەن، جەختی کرد: تەنیا ژمارەیەک ڕاوێژکار ماونەتەوە کە ڕاسپاردەیان پێشکەش کردنی ڕاوێژ لە بواری بەرەنگاری لەگەڵ تیرۆریزمە. ناوبراو وتیشی کە ئەو ڕاوێژکارانە لە بنکەکانی عەین ئەسەد و حەریر جێگیر دەبن.