فەرماندەی هیزی دەریایی سوپای پاسداران وتی: ئێمە ئەمڕۆ ڕاهێنانی بەرگری لە دوورگەکانمان بەڕێوە برد و نیشانمان دا پێش لە ئەوەی کە دوژمن بیەوێت نزیکی دوورگەکان ببێتەوە تێکیاندەشکێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا لە پەراوێزی دووهەمین ڕۆژی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە سەبارەت بە ڕاهێنانە ئەنجام دراوەکان لە ئەم قۆناغە لە مانۆڕەکە وتی: ئەمڕۆ لە کردەوەدا ئەنجامی ئەو گەڵاڵەگەلە کە هەبوومان، بینی.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سەرجەم ئەو چەک و جیهازاتانە کە بەکارهێنران خۆجەیی بوون و کوالێتی باشیان هەیە، وتی: ئێمە ئەمڕۆ ڕاهێنانی بەرگری لە دوورگەکانمان ئەنجام دا و نیشانمان دا پێش لە ئەوەی کە دوژمن بیەوێت نزیکی دوورگەکان ببێتەوە تێکیاندەشکێنین. یاریی شەڕی ئێمە ئەوەیە کە پێش لە ئەوەی کە دوژمن بتوانێت نزیکی کەنارەکانی ئێمە ببێتەوە، بیڕووخێنین.