بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد بازیانی لە ئەو بارەوە وتی: کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستان، دیاردەیەکی نوێ نییە و پرسی ئابووری و سیاسی هۆکاری دروست بوونی ئەو دیاردەیەیە.
بازیانی زیادی کرد: کۆچ لە هەرێمی کوردستانەوە هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی دەوڵەتی مەسروور بارزانی دەستی پێکرد و گەندەڵی ڕیشە داکوتاو لە هەرێم، یەکێک لە هۆکارەکانی کۆچی گەنجانە.
ئەو کەسایەتییە سیاسیە کوردە وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بێدەنگی سەبارەت بە مانەوەی گەندەڵکاران لە حکومەت و لێپرسینەوە نەکردنیان، بووەتە هۆی تووڕەیی خەڵک، بە شێوەیەک کە خەڵک بۆ گەییشتن بە ژیانێکی شەرافەتمەند هەوڵی کۆچ لە هەرێم دەدەن.