بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیوم، زنجیرە هەوڵە دوژمنانەکانی سەربازانی ئیسرائیلی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان هێشتا درێژەی هەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیلی نامرۆڤانە هێرشێان کدووەتە سەر شاری نابلۆس هەڵکەوتو لە کەرتی ڕۆژاوا.
دوای هێرشێ نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نابلۆس پێکدادانی توند لە نێوان ئەوان و هاووڵاتیانی فەلەستینی دانیشتووی ئەو ناوچە هاتە ئاراوە.
مانگی سووری فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی پێکدادانەکان 67 فەلەستینی بریندار بوون. دۆخی هەندێکیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.