مێدیایەکی ئیسرائیلی لە زمانی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەرگری لە مافی منداڵانی فەلەستینی، دانی بە کوشتنی بەئەنقەستی دووهەزار منداڵی فەلەستینی لە ساڵی 2000 ەوە تا ئێستا ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، ڕژێمی زایۆنی لە ساڵی 2000 ەوە تا ئێستا دوو هەزار منداڵی فەلەستینیی لە کەرتی ڕۆژاوا، وقدسی داگیرکراو و کەستی غەززە شەهید کردووە.

ئەلعەرەبی ئەلجەدید بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە بە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتی بڵاو بوو لە مڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی "سەیحا مەکمیت" کە لەلایەن "خالید کزمر" بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەرگری لە منداڵانی فەلەستینی بڵاو کراوەتەوە، زیادی کرد: ساڵی 2021 مەرگهێنەرترین ساڵ لە حەوت ساڵی ڕابردوو بۆ منداڵانی فەلەستینی بووە و ئەوان لە ئەو ساڵەدا کەوتنە سەر مەترسییەکانی شەڕی 50 ڕۆژەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: سەربازان و شارۆچکەنشینەکانی ئیسرائیلی لە ئەمساڵی زایینی، 86 منداڵای فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوا، قودسی داگیرکراو و کەرتی غەززە شەهید کردووە.