بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، جەبار مەعمووری ئەندامی باڵای هاوپەیمانی فەتحی عێراق سەبارەت بە پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان وتەهایەکی دەربڕی.
ئەو داکۆکی کرد: گرینگترین ئیش بۆ پێک هێنانی ئاسایش لە عێراق چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکانە، ئەوانەی وا دەزانن بوونی هێزە ئەمریکییەکان ئاسایش دابین دەکات، هەڵە دەکەن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەموو ڕووداوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەمریکییەکان لە پشتیوای لە داعش و پێک هێنانی ئاڵۆزی لەم وڵاتە ڕۆڵیان هەیە. چەند رۆژ پێش قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆتایی راسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
مەعمووری وتیشی: ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئەوەی دەبینرێت هەموو نیشاندەری درێژەی بوونی ئەم هێزە لەم وڵاتەیە بە واتایەکیتر نیشانەیەک لە سەر چوونە دەرەوەی ئەم هێزانە نابینرێت و فەرماندە ئەمریکییەکان بە ئاشکرایی ڕایدەگەینن لەم وڵاتە ناچنە دەرەوە.