بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر زەهرا ئیرشادی، باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە پەسەند کرانی بڕیارنامەیەکی دژە ئێران مافی مرۆڤی لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: 100 وڵات ئەو بڕیارنامەیەیان واژۆ نەکردووە و وادیارە کاتی ئەوە گەییشتووە کە نوێنەرانی ئەو وڵاتانە بە بەناو قارەمانانی خۆیان بڵێن کە لە ڕێگای دزە، فریکاری و پێدانی زانیاری هەڵە بەدوای ڕێگری لە ئازادی وڵاتانی سەربەخۆن، ناڕەزایەتی دەرببڕن.
خاتوو ئیرشادی زیادی کرد: تاوتوێ کردنی پاڵپشتانی سەرەکی ئەو بڕیارنامە وەکوو: کەنەدا، ئەمریکا، ئیسرائیل وهەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی بێژەی ئەو ڕاستییەیە کە پاڵپشتانی سەرەکی ڕەگەزپەرستی، داگیرکاری و ئەوانەی کە کەسانی خۆجەیی وڵاتەکانیان دەکوژ، کۆ بوونەتەوە تا کەسانی دیکە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ بانگهێشت بکەن.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەری هەیە ڕۆژاوا لە بەرنابەر جەنایەتەکانی کەنەدا بێدەنگ بێت، بەڵام مێژوو هەرگیز فەرماۆشی ناکات کە لە وڵاتنی بەناو ئازادەکان، هەزاران منداڵی خۆجەیی دەستدرێژیان کراوەتە سەر، کوژراون و ئێستا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.