بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی جێگران و بەڕێوەبەرانی سیاسی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی 1+4 بە سەرۆکایەتی عەلی باقری و ئێنریکە مورا لە هۆتێل کۆبۆرگ بەڕێوە چوو.
ئەم کۆبوونەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی هات و وردەکارییەکانی لە لایەن عەلی باقرییەوە جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە و دانوستانکاری باڵای ئێرانەوە ڕادەگەیندرێت.
باقری بەیانی ئەمڕۆ لە تویتێکدا نووسی: پاش وتووێژ لە گەڵ شاندەکانی دیکە، ئەمڕۆ من و ئێنریکە مورا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە پێکەوە دیدارمان کرد.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە پێشکەوتنی باشمان لەم حەوتەدا بووە، ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هاوبەش بەڕێوە دەبەین و پاش چەند رۆژ درێژ بە دانوستانەکان ەدەین.