دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هاوبەشمان دەبێت و پاش چەند رۆژ راوەستان دانوستانەکان درێژە پێ ئەدەین.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری لە تویتەرێکدا نووسی: پاش وتووێژ لە گەڵ دیکەی شآندەکان، ڕۆژی پێشوو من و ئێنریکە مورا بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و باس و وتووێژ سەبارەت بە ڕێگای داهاتوو پێکەوە دیدارمان کرد.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە دانوستاندا پیشکەوتنی باشمان بووە، وتیشی: ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هاوبەشمان دەبێت و پاش چەند رۆژ راوەستان دانوستانەکان درێژە پێ ئەدەین.