لەسنورى گەرمیان و لە ئۆپەراسیۆنێکى هێزەکانى پیشمەرگەدا گۆڕێکى بە کۆمەڵ و چەند مۆڵگەیەکى چەکدارانى داعش دۆزرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌مید جه‌مال وارانی فه‌رمانده‌ی لیوای 144ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بەپێگەى فەرمى یەکێتى راگه‌یاند: سه‌ر له‌به‌یانی پێنج شه‌ممه‌ ئۆپراسیونێكی سه‌ربازیمان ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی كێوماڵكردنی چه‌كدارانی داعش و گه‌ڕان به‌ دوای حه‌شارگه‌كانیان به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماندۆ و هێزه‌كانی ئاسایش و مه‌ردان چاوشین له‌ناوچه‌ی داوده‌و به‌تایبه‌ت له‌سێ گۆشه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ی سالم و گوندی دوراجی و غه‌ڕڕه‌ .

ئاماژەى بەوەشکردوە، جگه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ كه‌ نزیكه‌ی 13 ته‌رمی تێدایه‌ و هه‌مووی ئێسك وپروسكه‌ و به‌شێك له‌و ئێسك وپروسكانه‌ به‌جلی پۆلیسیه‌وه‌ بوون و سێ ته‌رمی دیكه‌ جلی مه‌ده‌نی بوون، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 12 حه‌شارگه‌ و توێنلی داعش دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێ خۆراك و شمه‌كی تێدابووه‌.

ئەو بەرپرسە سەربازییە دەشڵێت:" تائێستاش ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ردوامی هه‌یه‌ و كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی گه‌یشته‌ شوێنی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌رقاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ن و تائێشتاش نزیكه‌ی حه‌وت ته‌رم ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌".