بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، هێشتا هەنگاوێک بۆ پێک هێنانی دەوڵەت و دیاریکردنی بەرپرسانی سیاسی وەکوو سەرۆک کۆمار، سەرۆک پارلەمان، سەرۆک وەزیران هەڵنەگیراوە و هێشتا دووبەرەکی لە سەر ئاکامی هەڵبژاردنەکان هەیە.
دۆخی کوردەکانی عێراق لە دەوڵەتی نوێدا بابەتێکی گرینگە. سەرەڕای ئەوەی کوردەکان ٦٣ کورسییان لە پارلەمانی نوێدا هەیە، هێشتا نەیانتوانیوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن. کامران پالانی شرۆڤەکاری دۆخی کورد دۆخی کوردەکان لە حکوومەتی نوێی عێراقدا لێک داوەتەوە.
ئەو وتوویە: کوردەکان گەر وەکوو بەرەیەکی یەکگرتوو لە دانوستانی پێک هێنانی دەوڵەتی نوێ بەشدار بن، دەتوانن ڕۆڵی کاریگەر لە دەوڵەتی نوێ بگێڕن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: دووبەرەکی کوردەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق، پارێزگاری کەرکووک و دیکەی بەرپرسە سیاسییەکان لەمپەرێکی جیدی بۆ پێک هێنانی دەوڵەتی نوێیە و نیشاندەری ئاڵۆزی رەوتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە.
دوکتۆر پاڵانی ڕوونی کردەوە: ڕاستە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کورسی زۆرتری لە هەڵبژاردنەکان بە دەست هێناوە بەڵام ژمارەی دەنگەکانیان لە هەرێمی کوردستان دابەزینی زۆری بەخۆوە بینیوە. گەر ئەم پارتە و پارتەکانی دیکەی کوردیش نەتوانن لە بوون لە بەغدا بۆ بەرژەوەندی خەڵک کەڵک وەربگرن، ئەگەری دابەزینی پێگەی ئەوان زۆرتر دەبێتەوە.