بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دواهەمین رۆژی کۆبوونەوەی سەرۆکانی نوێنەرایەتی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ کە بە بەشداری وەزیری دەرەوە و جێگرەکانی وەزارەتخانە بەڕێوە چوو، ئەمیرعەبدوڵاهیان کۆی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی شی کردەوە.
ئەو وێڕای ئاماژە بە هاوردە کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای دەوڵەتی سێزدەهەمدا، وتی: بەختەوەرانە بە هەوڵەکانی دەوڵەت، تا ئێستا ٨٠ لەسەدی خەڵکی وڵات ڤاکسینیان کوتاوە.
ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی سێزدەهەم بە چاوپۆشی لە ئەنجامی دانوستانەکان، داکۆکی دەکاتە سەر گەشەی ستراتیژیک لە وڵات.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە وتووێژی شەرەفمەندانە لە سەرەتای دەوڵەتەوە بەردەوام بووە، وتی: شەوی پێشوو ڕێککەوتنێکی باشمان لە گەڵ ئاژانس بە دەست هێنا کە هەندێ لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر دەکات و هاوکاری زۆرتری ئاژانسی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئێران جگە لە بەرجام داخوازییەکی دیکەی لە دانوستانەکاندا نییە و بوونی داخوازییەکی دیکە لە رەشنووسە پێشکەشکراوەکاندا درۆیە.