سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد وتی: کورتە فیلمی "ڕزگاری" لە دەرهێنانی رامین رەسووڵی ئازەر گەیشتە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی وڵاتی هیندوستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەحیم بایەزیدی وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: کورتەفیلمی "ڕزگاری" لە نووسینی رامین رەسووڵی ئازەر و بەرهەمهێنانی هیدایەت گوڵچینی و لە سەر بابەتی هێرشی فەزایی و رزگار بوونی ژمارەیەک لە خەڵک ساز کراوە.

ئەو وتیشی: ئەمین دانش و هدایەت گوڵچینی ئەکتەرەکانی فیلمەکەن و دەرهێنان و ساز کردنیشی لە ئەستۆی رامین رەسووڵی ئازەر بووە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی " Cineaste international film festival" لە پێتەختی وڵاتی هیندوستان لە ٢٤ تاکوو ٣٠ی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت.