ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی تاران تایمز لە کاردانەوە بە بەرز بوونەوەی هەڕەشە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لە مەڕ پاشهاتی لاواز بینینی توانای ئێران بەرانبەر زایۆنییەکان هۆشداریی دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی تاران تایمز لە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی خۆی لەسەر هەوڵەکانی ئیرائیل بۆ شڵەژاندنی کەشی دانوستانەکانی ڤیەنا، لە ڕێگای قسە کردنی دژی ئێران باسی کرد و وتی کە وادیارە تێلاڤیڤ توانای ئێران بۆ بەرگری لە خۆی و بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیل کەم دەزانێت.

تاران تایمز لە درێژەدا ئاماژە دەکاتە سەر بابەتێک لە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی، "یودیعووت ئاحارانوت" کە تێێدا پاگەندە کرابوو هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر سووریا پەیامی ڕاستەوخۆ بە ئێرانە لە حاڵێکدا پاگەندەگەلێکیش لەسەر بەرز کردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی هێزی ئاسمانی و لقی هەواڵگری سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی ئامادەییان بۆ هێرش بۆ سەر ئێرانی هێنایە ئاراوە.

ئەو ڕۆژنامە زایۆنییە هەروەها دەریخست کە یەکێک لە خواستەکانی تێلاڤیڤ لە ئەمریکا کە لە سەفەری هەفتەی ڕابردووی وەزیری بەرگری ئەو ڕژێمە و سەرۆکی مووساد بە واشنتۆن هێنرایە ئاراوە؛ ئەوەیە کە بەرنامەی مووشەکی ئێران بەتواوەتی ڕابگیردرێت. هەروەها سەبارەت بە ئەوەی کە ئێران دەتوانێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا، ئیسرائیل مووشەک باران بکات؛ نیگەرانی دەربڕاوە.

هاوکات، لە کاردانەوە بە قسەکانی ئیسرائیل، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دوێنێ سێشەممە، بیری هێنایەوە کە هێزەکانی ئێران سەرەڕای بڕوا بە هێزی خۆیان بۆ بەرگری لە خۆ، هیچکاتیش لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمن، هیچ هەڕەشەیەکی بچووک نەدیوە و بۆ بچووکترین هەڕەشە لە بواری ستراتیژی زیاترین ئامادەیی و وشیاری بە پێی دۆخی دوژمن هەیە.

ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە لە ئاستی ستراتیژیک نامانەوێت دەستدرێژی بکەینە سەر کەسێک بەڵام لە ئاستی کردەیی و تاکتیکی ئامادەی وەڵامدانەوەی قایم و خێرا بە دوژمنانین.

سەرلەشکەر باقری لە کۆتاییدا وتیشی: ئەوەی کە جیهان لە ساڵانی دوایی لەوانە هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد و پێکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ئیران بە سیستەمی خۆجەیی و ئیێرانی بینی، بەتایبەتی بۆ دوژمنانی سەربزێو، هۆی عیبرەتە.