بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلنەشرە، وەزیری دەرەوەی عەربستانی سعوودی لە لێدوانێکدا وتی کە ڕیاز خوازیاری دروست کردنی پێوەندی باش و ئاسایی لەگەڵ ئێرانە.
فەیسەڵ بێن فەرحان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ نایف ئەلحجرەف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس دوای سی و دووهەمین کۆبوونەوەی ئەو ئەنجومەنە لە ڕیاز لە هەمان کاتدا پاگەندەی کرد کە ئەوە پێوەندی ئاستی هاوکاری ئێرانەوە هەیە.
فەیسەڵ بێ فەرحان هەروەها وتی کە بۆ عەرەبستان باشتر بوو کە بەشێک لە دانوستانەکانی ڤیەنا بێت بەڵام لە هەر ڕێگاچارەیەک بۆ چآرەسەر کردنی نیگەرانیی وڵاتانی کەنداوی فارس پێشوازی دەکات.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان هەروەها بە پاگەندی ئەوەی کە هەڵوێستی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەنا، هۆی نیگەرانییە، زیادی کرد کە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ئەو دانوستانانە شوێنگیری دەکەن.
ناوبراو پاگەندەی کرد: تا ئێستا هیچ جۆرە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەمان لە هەڵسوکەوتی ئێران نەبینیوە.