کورتەفیلمی مەودای کۆمەڵایەتی" لە دەرهێنانی " کاوە موعینفەر" لە ئێرانەوە، خەڵاتی بینەرانی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "هایکۆ"ی بردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هایکۆ لە گەڵ بەڕێوەچوونی مۆسیقای کوردی ، لە شاری لاهەی هۆلەندا بەڕێوە چوو. مۆسیقای لاوک، زازا و حەیران لەم ڕێوڕەسمەدا لە لایەن هونەرمەندی ناسراو محەمەد ئەمینەوە پێشکەش کرا.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا "خەڵاتی بینەران" پێشکەشی کورتەفیلمی مەودای کۆمەڵایەتی" لە دەرهێنانی " کاوە موعینفەر" لە ئێرانەوە کرا و خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە.

ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی گەشەی پێوەندی شیعر و سینەما و پێک هێنانی دەرفەتی نوێ بۆ زمانی هاوبەش، ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی سەرماوەز لە شاری لاهەی هۆلەندا بەڕێوە چوو.