بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ٤+١ هەندێ باس و بابەتی خستە ڕوو.
ئەو لەم بارەوە وتی: ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی دیپلۆماتیک لە گەڵ ئێران ئەدات چونکوو ئەوە باشترین بژاردەیە. ئێمە و هاوپەیمانەکانمان بژاردەکان لێک ئەدەینەوە و باشترین بژاردەمان دیپلۆماسییە.
ناوبراو ڕایگەیاند: کات بەرەو کۆتایی دەڕوات و ئێران هێشتا نەچۆتە نێو دانوستانی جیدی سەبارەت بە دۆسیەی ناڤۆکی، ئەم بابەتە کاتی بووژانەوەی بەرجام بە فێڕۆ ئەدات.
لەم خولەی دانوستانەکاندا ئێران دوو ڕەشنووسی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی بەرجام و کردەوە ناڤۆکییەکانی پێشکەش کرد کە ئەورووپییەکان بێ وتووێژ رەتیان کردەوە.