بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی ئەمڕۆ وێڕای شرۆڤەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوڵەتی نوێ، وتی: چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵە تێگەیشتن، گەشەی هاوکاری هەمە لایەنە لە بوارەکانی ئابووری، بەرگری و هاوکاری ستراتیژیکی لە سیاسەتە گرینگ و سەرەکییەکانی ئێران لە بەرانبەر دراوسێیەکانە.
ئەو ڕۆڵی باڵوێزەکان و سەرۆکانی نوێنەرایەتی ئێران لە وڵاتانی دراوسێی بۆ پێشکەوتنی سیاسەتەکانی وڵاتمانی گرینگ لێک دایەوە و داکۆکی کردە سەر پێویستیی بەکارهێنانی دەفرایەتییەکان.
ناوبراو باسی دابەزینی دەسەڵاتی ئەمریکا و گەشەی دەسەڵاتە نوێیەکانی کرد و وتیشی: ئەم دۆخە بۆتە هۆی گۆڕانی بنەڕەتی و پێک هاتنی دەسەڵاتی زلهێز لە بەرانبەری ئەمریکا.
ئەو وتیشی: شکستی هاوپەیمانی عەرەبی لە شەڕی یەمەن، بڕیاری جیدی حیزبوڵا بۆ پاراستنی هاوسەنگی و سەرهەڵدانی غەزە وەکوو دەسەڵاتێکی گرینگ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی لە ڕیزی گۆڕانە بنەڕەتییەکانە.
شەمخانی داکۆکی کرد: ئێران زەبرێکی قورسی لە ئەمریکا دا و وێڕای ئاشکرابوونی سیاسەتی ناوچەیی ئێران بۆ هەمووان، بەستێنی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ساز کرد.