بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستیی دامەزراندنی بازاڕچەی سنووری مەریوان، وتی: ئەم بازاڕچەیە چۆتە قۆناغی ساز کردنەوە و دەبێ هەمووان بۆ چالاک کردنەوەی هەوڵ بدەن.
ئەو وتیشی: ساڵی پێشوو لە ڕێگای دوو سنووری سەیرانبەند و باشماخەوە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن هەناردەکردنمان بووە و ئەمەش پێویستبوونی دامەزراندنی خێرای سنووری نوێ دەسەلمێنێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: دامەزراندنی ئەم شوێنە بە شێوەیەکە کە هەموو قۆناغەکانی سورتینگ، شۆردنەوە، دابەش کردن و ... لە سەردخانە جێبەجێ بکرێت و بە بێ ڕاوەستان کەلوپەلەکان بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێت کە ئەمەش لە رەوتی هەناردەکردن لە پارێزگادا کاریگەری بەرچاوی دەبێت.