بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری کۆمەڵێک لە پەرەستار و بنەماڵەی شەهیدانی بەرەڤانی تەندروستی وێرای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە چینی پزیشک و پەرەستار، بە دووپات کردنەوەی ئەو بابەتانەی کە لە رابردوو لەسەر جەختتان کردووە، سەبارەت بە زەروورەتی وتنی ڕاستی"ڕاستییەکانی کۆمەڵگا، مێژووی شۆڕش، بەرەڤانی پیرۆز و ڕووداوەکانی ٤٢ ساڵی ڕابردوو"، وتی: ئەگەر ئەو کارە نەکرێت کە لە زۆربەی بابەتەکان نەکراوە، دوژمن ڕوانگەی درۆی خۆی لە ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە و بە گۆڕینی جێگای ستەمکار و ستەملێکراو، هەوڵە زاڵمانەکانی خۆی پاساو دەکات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەبارەت بە نرخەکانی پەرەستاری وتیان: خاڵی سەرەکی ئەو بایەخانە، یارمەتی بە مرۆڤێکە کە پێویستی هەیە واتا نەخۆشێک کە لە هەموو پرسەکان، پێویستی بە سەرەنج ویارمەتی پەرەستار هەیە.
Publish Date: ١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٤:٠٥
ڕێبەری ئێران بە جەخت لەسەر زەروورەتی وتنی ڕاستییەکان" راستییەکانی کۆمەڵگا، مێژووی شۆڕش و ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی 42 ساڵی ڕابردوو" وتیان: ئەگەر ڕاستییەکان نەڵێنەوە دوژمن بە درۆ جێی ستەمکار و ستەملێکراو دەگۆڕێت.