نوێنەری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە چارەنووسی 3 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەرێم لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی 2021 ی زایینی نادیارە و بەس یەک لەسەر سێی داهاتەکەی خراوەتە خەزێنەی دەوڵەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مژدە مەحموود بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە فەیسبووک، ڕایگەیاند کە گەندەڵییەکی بەربڵاو لە چالاکی و داهاتە نەوتییەکانی هەرێم لە ئارادایە و لە حاڵێکدا کە 470 کیلۆمەتر لە هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوت لەوێوە 6 دۆلار دەدرێتە کۆمپانیاکانی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار و 700 کیلۆمەتر لە ئەو بۆریەش لە خاکی تورکیا بووە و هەرێم بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوت لە خاکی تورکیا دوو دۆلار دەداتە ئەو وڵاتە.

نوێنەری پارتی ئۆپۆزیسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان زیادی کرد: تێچووی گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان گەییشتووەتە 8 دۆلار و لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی 2021 ی زایینی تێچووی گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە ئەو هێڵە بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهان 650 ملیۆن دۆلار بووە.

ناوبراو ئاماژەی کردووە کە ئەوە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ناوەندی عێراق بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوت 3 دۆلار تێچوو دەدات، بەڵام حکومەتی هەرێم بۆ وەبەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوتی خۆی ئەبێ 18 دۆلار بداتە کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان.