بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا قسەگەلێکی سەبارەت بە ڕاسپاردەیی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی هێنایە ئاراوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەو بوارەدا ڕایگەیاند: هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوو لە عێراق دەچنە دەرەوە. ئەو ڕووداوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی کە لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کراوە، ئەنجام دەدرێت.
کازمی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: بەم حاڵەوە، هێزەکانی ئەمریکا هێشتا درێژە دەدەنە ڕۆڵی ڕاوێژکاری خۆیان لە عێراق.
ڕاگەیاندنی فەرمی چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵێکدایە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان لە سەر مانەوەی سەربازەکانیان لە ئەو وڵاتە جەخت دەکەن.