بە پێی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "مالیخولیا" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی مورتەزا ئاتەش زەمزەم و فیلمهەڵگری توورەج ئەسڵانی لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لە بەشی ڕکابەریی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بالیڤوودی هیندوستان بڵاو کرایەوە و خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگر درایە توورەج ئەسڵانی سینەماگەری داهێنەر و نوێخوازی ئێرانی.
دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بالیڤوودی ٢٠٢١ لە بەشەکانی بەرهەمی سینەمایی، دۆکۆمێنت، فیلمنامە، مووزیک ویدیۆ، فیلمی هیندی و ... لە ٢١ تاکوو ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بەمبەیی بەڕێوە چوو.