بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: کوردستان یەکێک لە پارێزگا مێژووییەکانی وڵاتە کە بینای مێژوویی، ئایینی و فەرهەنگی زۆری تێدایە.
ئەو وتیشی: مزگەوتی دارولئیحسان و کەلیسای مێژوویی شاری سنە لە گرینگترین دەفرایەتییە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی ئەم شآرە دێنە ئەژمار بەڵام تا ئێستا لەم دەفرایەتییانە کەڵکی باش وەرنەگیراوە.
ناوبراو داکۆکی کرد: بڕیارە بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لەم شوێنانە دوو مۆزەی نوێ لەوێ دامەزرێن کە هیوادارین گۆڕانێکی گرینگی فەرهەنگی بەدواوە بێت.