ڕۆژنامەیەکی ئەمریکیی چوونە دەرەوەی ترامپ لە بەرجام و قەرەبوو نەکردنەوەی لە لایەن بایدنی وەکوو کارەساتێک لێک دایەوە کە کێشەی بۆ واشینتۆن و ڕژیمی زایۆنی ساز کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە شرۆڤەیەکدا باسی بڕیاری هەڵەی ترامپ و درێژە دانی لە لایەن ترامپی کرد کە بۆتە مۆتەکەیەک بۆ واشینتۆن و تێل ئاڤیڤ.

ئەم رۆژنامە نووسیویە بڕیاری ساڵی ٢٠١٨ی ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام لە هەڵەترین بڕیارەکانی سەردەمی شەڕی سەرد بەم لاوە بووە. ئەمە گەورەترین هەڵەی ١٠ ساڵی دوایی لە بەرانبەر ئێران بووە.

هائارێتس بە گوێرەی گادی ئایزنکوت فەرماندەی باڵای ڕژیمی زایۆنی نووسی: ئەم کردەوە ئێرانی لە سنووردارێتی ڕزگار کرد و بەرنامەی ناڤۆکی ئەوانی پێشکەوتووتر کرد.

ئێستا بە بۆنەی ئەم هەڵەوە، ئێران بڕوای بە واشینتۆن نەماوە و لە دانوستانەکانی ڤیەندا داوای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی، گەرەنتی مانەوە لەم ڕێککەوتنە و دووپات نەکردنەوەی ئەم هەڵە دەکات.

ئێستا تەنیا هیوای بایدن ئەوەیە چین و ڕووسیا لە گەڵی هاوڕێیەتی بکەن بەڵام تا کاتێ درێژە بەم شێوازە قسەکردنەی سەبارەت بە تایوان یان ئوکراین بدات، نابێ چاوەڕوانی پێک هێنانی ئەم پێوەندییە بێت.