بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەسەر هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش لە سنوری مەخمور، محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، گرووپی تیرۆریستی داعش و مەترسییەكانی ھێشتا ماوە و ھێرشە یەك لەدوای یەكەكانیان ئاماژەن بۆ ھەوڵەكانی خۆرێكخستنەوەیان بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی ڕوبەڕویان ببینەو.
دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.
هیوادارە، هەرچی زوترە ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.
Publish Date: ٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٨:٠٤
سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان دەڵێت: دەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و دووپاتیدەكەینەوە، هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی هەرێمی کوردستان.