بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى هێرشەکەى شەوی رابردووی چەکدارانى داعش لە بناری قەرەچووخ رایگەیاند"بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی پەلاماری وەحشیانەی تیرۆریستانی داعش لە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچوغ ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون."
لە پەیامەکەیدا بارزانى جەختیکردوەتەوە کە لەپێناو پاراستن و بەرگری لە خاك و نیشتیمان پێویستە پێداچوونەوە و وردبینی زیاتر بە كاروباری هێزەكانی پێشمەرگە و هێڵە بەرگرییەكاندا بكرێت و ئیجرائاتی پێویستیش وەربگیرێت لە بەرانبەر هەر جۆرە كەمتەرخەمییەك.
هەروەها سەرۆکى پارتى داواشى کردوە کە پێویستە بە زووترین كاتیش تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانمان لە دوژمن بكرێتەوە.