بە پێی هەواڵی مێهر, رێبوار بابکەیی لەم بارەوە وتی: بەردەوام خەریکی وتووێژ لە گەڵ کۆنسولگەری پۆلەنداین بۆ ئەوەی بتوانین بۆ ئەو وڵاتە سەفەر بکەین و دۆسیەی پەنابەران شوێنگیری بکەین بەڵام کۆنسولگەری بە هێنانی بیانووی جۆراوجۆر ئەم داخوازییە رەت دەکاتەوە.
ئەو وتیشی: پۆلەندا بە شێوەی راستەوخۆ دژایەتی خۆی دەرنابڕێت بەڵام بیانووەکان سەلێمەنەری ئەوەن کە ئەو دەوڵەتە رازی بەم سەفەرە نییە بەڵام نایەوێ ئاشکرا رایبگەینێ.
ناوبراو روونی کردەوە: نێزیکەی ۱۰۰۰ پەنابەری کورد لە پۆلەندان و تەنیا ژمارەیەکی کەم لەو کەسانە نایانەوێ بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بابکیی وتیشی: گەڕانەوەی پەنابەران بۆ هەرێم دەستی پێ کردووە و دەوڵەتی هەولێر کێشەی پەنابەران وەکوو دەرکردنیان لە کار چارەسەر دەکات.
Publish Date: ٣ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:٠٣
سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکان و کەمینە کوردەکان لە پارلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پۆلەندا ڕێگری لە سەفەری شاندی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنگیری دۆسیەی پەنابەران کردووە.