بە پێی هەواڵی مێهر، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی، هونەری، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی "ڕازان" لە ٦٨ لاپەڕە و بە بەرپرسایەتی محەمەدعەلی قاسمی نووسەر و شآعیری ئیلامی بە نرخی ٣٥ هەزار تمەن بڵاو کرایەوە.
فەرهاد شاهمورادیان، حسێن شەکەربەیگی و یاسر بابایی شورای نووسەرانی ئەم گۆڤارەیان پێک هێناوە و داکۆکی دەکەنە سەر زمان، فەرهەنگ و هونەر لە پارێزگا کوردنشینەکان و هەروەها شیعر و ئەدەبیاتی کوردی باشوور.
هەواڵی فەرهەنگی و هونەری، ڕەخنە و بیروڕا، وتووێژ، شیعر و چیرۆکی کوردی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم گۆڤارەن.